کەسێک بە تۆمەتی دەستێوەردان لە کاری پزیشکان لە ئێران دەستگیر کرا

کەسێک کە چووبووە بەشی کەرەنتینی نەخۆشخانەی بەندەر ئەنزەلی، لە لایەن دادستێنی گیلانەوە فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادستێنی ئەنزەلی ڕایگەیاند:  فەرمانی دەستگیر کردنی ئەو کەسەی کە بە پاگەندەی پسپۆڕ لە  بەشی دەرمان بە پزیشکی ئیسلامی چووبووە نەخۆشخانەی ئەنزەلی و یاساکانی پێشێل کردبوو، دەرکرا.

شیاوی باسە کە لە ڕۆژی یەکەمی خاکەلێوە کەسێک بە جل و بەرگی مامۆستایانی ئایینی بە بێ مۆڵەت و لەبەرچاو گرتنی ڕێنماییە پزیشکییەکان چووبووە نێو نەخۆشخانەی شەهید بەهەشتی شاری ئەنزەلییەوە و بە گاڵتە بە پزیشکان و یاسا زانستییەکان و بە پاگەندەی دەرمان لە ڕێگای پزیشکیی ئیسلامییەوە داوای لە نەخۆشەکان کردبوو کە ماسکەکانیان لابدەن .

ئەو کەسە مادەیەکی لە دەموچاوی نەخۆشەکان دەدا و لە کارەکەی خۆی فیلمی هەڵگرتبوو و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردبووەوە.

ئەمڕۆ فەرمانی دەستگیر کردنی درا.

News Code 31661

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =