لێدوانی پارێزگای کوردستان سەبارەت بە ژمارەی کۆرۆناییەکانی کوردستان

پارێزگاری کوردستان وتی: بەداخەوە لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا ئێستا ژمارەی تووش بووان بە کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان بۆ سەدا ١١ بەرز بووەتەوە و درێژەی ئەو ڕەوتە بۆ پارێزگا جێی نیگەرانییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد دەرەوەزمی سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە لە پەراوێزی دەسپێکی چالاکی چوارەمین هێڵی بەرهەم هێنانی مادەی پاکژی لە کوردستان کە لە ڕێگای ڤیدۆ کۆنفڕانسەوە بە فەرمانی سەرۆک کۆمار چالاکی خۆیی دەست پێکرد، وتی: بەختەوەرانە لە ڕۆژانی سەرەتایی کە کێشەی مادەی پاکژیمان هەبوو چوار یەکەمی بەرهەم هێنان هێڵی بەرهەم هێنانی خۆیانیان گۆڕی و پێداویستی پارێزگایان دابین کرد.

وتیشی: ئەگەر لە درێژەی ڕەوتی کارەکە بتوانین کحولی پارێزگا دابین بکەین دەتوانین پێداویستی پارێزگاکانی تریش دابین بکەین.

پارێزگاری کوردستان زیادی کرد: خەڵک ئەبێ پرسی کۆرۆنا جیدی بگرن چونکوو ڕۆژانە ئامارەکان بەرز بووەتەوە و بە پێی دوایین ئاماری زانکۆی پزیشکی کوردستان ژمارەی تووش بووان ئەمڕۆ لە چاو ڕۆژی ڕابردوو سەدا ١١ بەرز بووەتەوە.

مورادنیا لە بەشێکی تر لە قسەکانی خۆیدا بە فەرمانی سەرۆک کۆمار هاوپەیوەند بە داخستنی بازاڕەکان ئاماژەی کرد و وتی: دامودەزگا خزمەتگوزاری و دەوڵەتییەکان هەر کراوەیە بەڵام فەرمانبەرەکانیان بۆ یەک لە سەر سێ کەم بووەتەوە و ئەبێ هەموو سینفەکان جگە لە فرۆشگەکان کە پێداویستی ڕۆژانەی خەڵک دابین دەکەن، داخراو بن.

News Code 31656

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =