ئەرتەشی ئێران بە ۴۸ کاتژمێر نەخۆشخانەیەک لە تاران چێ دەکات

جێگری هەماهەنگی ئەرتەش وتی: ئەمڕۆ بە فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش فەرمان دەدەم کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری دهاتوو کۆگایەکی نەخۆشخانەیی لە تاران چێ بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریاوان حەبیبوڵڵا سەیاری جێگری هەماهەنگی کاری ئەرتەش لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی قەرارگەری پەدافەندی ژینگەیی ئەرتەش وتی:  چێ کردنی نەخۆشخانەیەکی ٢ هەزار قەرەوێڵەیی لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر لە تاران ئەنجام دەبێت.

 وتی: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لێژنەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە درێژەی بەڕێوە چوونی فەرمانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە سەر بەڕێوە چوونی مانۆڕی بەگری بیۆلۆژیک، فرمانێکی نوێی بۆ ئەرتەشی ئێران دەرکرد کە ئێمەش ئەمڕۆ ئەو فەرمانە بۆ بەڕێوە چوون بە هێزی پیادەی ئەرتەش ڕادەگەیێنین.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو فەرمانە داوا لە هێزی پیادەی ئەرتەش کراوە بە بەکارهێنانی توانایی و بەستێنەکانی هێزی پیادە شوێنێک لە شاری تاران هەڵبژێرێت و کۆگایەکی نەخۆشخانەیی ٢ هەزار قەرەوێلەیی لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر ئامادە بکات.

ئەمیر سەیاری وتی: ئەمڕۆ ٣٢ نەخۆشخانەی ئەرتەش لە سەرانسەر ئێران خەریکی خزمەتگوزارین. هەروەها نەخۆشخانەیەکی کاتی گەورە لە شاری قوم و ڕەشت هەڵدراوە و زیاتر لە ١٦٠٠ قەرەوێلە تا ئێستا بۆ نەخۆشەکان و زیاتر لە ٤ هەزار تەخت بۆ ڕۆژانی دوای نەخۆشییەکەیان تەرخان کراوە.

News Code 31653

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =