بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵی ئەلعراق، موختار مووسەوی نوێنەری هاوپەیمانی فەتحی عێراق جەختی کرد کە فراکسیۆنە شیعەکان لە سەر بەربژیر کردنی ٣ کەس بۆ پڕ کردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیری لە ئەو وڵاتە ڕێککەوتن.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو سێ بەربژێرە بریتین لە سەرۆکی زانکۆی بەغدا، سەرۆکی زانکۆی کووفە و سەرۆکی زانکۆی کەربەلا.
مووسەوی وتیشی: بەربژێر کردنی ئەو کەسانە نیشاندەری ئەوەیە کە بە زووری قەیرانی هاوپەیوەند بە هەڵوەشاندنەوەی بەربژێری عەدنان زەرفی وەکوو سەرۆک وەزیران چارەسەر دەبێت.
ناوبراو زیادی کرد: پارتە شیعەکان بە سەرۆکایەتی هاوپەیمانی القوی العراقیە بە سەرۆکایەتی موحەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فراکسیۆنە کوردەکان سەبارەت بە زەروورەتی ناساندنی بەربژیری نوێ کە لە لایەن هەمووانەوە قبووڵ کراو بێت گفتوگۆ دەکەن و هەر بۆ ئەم مەبەستەش ئەندامانی لێژنەیەکی پایەبەرز بریتی لە پارتە شیعەکان بۆ لێکدانەوەی لابردنی زەرفی و ناساندنی بەربژێری نوێ لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو لە گەڵ بەرپرسانی پایەبەرزی عێراق دیدار دەکەن.
پێشتر عەدنان زەرفی بۆ پێکهێنانی کابینە لە ئەو وڵاتە ڕاسپێردرابوو.
بۆچوونی ئێوە