یارمەتی " پزیشکانی بێ سنوور" گەیشتە تاران

باڵوێزی ئێران لە فەڕەنسا، ڕایگەیاند: بەربەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەم فڕۆکەی چارتر" پزیشکانی بێ سنوور" گەیشتە تاران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە تویتێکدا لەو پێوەندییەدا نووسی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەم فڕۆکەی چارتر" پزیشکانی بێ سنوور" بریتی لە نەخۆشخانەیەکی گەڕۆک، دەرمان، ماسک، جلی تایبەتی کادیری پزیشکی و پێداویستییەکانی تر لە شاری بۆردۆی فەڕەنساوە بەرەو تارن ڕۆیشت. لە دۆخی ئێستای جیهانی شڵەژاو و پر لە سترێس بە هۆی کۆرۆنا، تۆکمە کردنەوەی پێوەندییە جیهانییەکان پێویستە.

News Code 31638

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =