دزێوترین دوژمنی ئێران کێیە/ ئەمریکا تۆمەتبارە بە دروست کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی جەژنی مەبعەسی پێغەمبەر لە تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران وتەیەکیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە ۳ ی خاکەلێوە بە بۆنە جەژنی مەبعەس لە ڕێگای وتەدانێکی ڕاستەوخۆ لە تەلەفزیۆن قسەی لە گەڵ خەڵک کرد.

ڕێبەری لەو وتەدانەدا بە پیرۆزبایی کردنی مەبعەسی پێغەمبەر و نەورۆز وتیان هەموو ساڵێک سەرەتای ساڵمان لە خزمەت بارەگای ئیمام ڕەزا جەژن گرتووە بەڵام ئەمساڵ لە بەر ڕێنماییە تەندروستییەکان وا باشتر بوو کە حەرەمەکان دابخرێن .

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆ دزێوترین دوژمنی ئێمە ئەمریکایە , هەڵبەت دوژمنمان زۆرە بەڵام بەرپرسانی ئەمریکایی درۆزن, بی ئابڕوو و لاتن و زاڵم و تیرۆریستیشن و ئەمڕۆ لە بەرانبەر ئێمەدان.

ڕاشیگەیاند کە دەبێ لە بەرانبەر ئەم دوژمنەدا خۆڕاگر بین و پێوشوێنی ئامانجەکانی خۆمان بگرین و خۆمان بەهێز بکەینەوە و پشت بە هزر و توانایی گەنحانی ناوخۆ ببەستین.

ئایەتوڵا خامنەیی وتیان: ئەمڕۆ لە گەڵ نەخۆشیەکی هەمەگیر و جیهانی بەرەو ڕووین , ئەم ڤایرۆسە کار دەکات و خۆف و دڵەڕاوکێی لە گەڵە و کێشەی ئابرووی دروست دەکات و دەبێ سەبوور بین و کاری عاقڵانەی پێویستە.

سەبارەت بەوەی کە ئەمریکاییەکان دەڵێن ئامادەن یارمەتی پزیشکی و دەرمانی بدەنە ئێران ڕێبەری وتیان: ئەمە قسەیەکی سەرسووڕهێنەرە ئەوان خۆیا کەمی دەوا و دەرمانیان هەیە و  خۆیان تۆمەتبارن بەوەی کە ئەو ڤایرۆسەیان دروست کردووە کەوا بێت هیچ متمانەیەک بە ئەوان و دەرمانیان نییە.

News Code 31637

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =