دەرمانی نوێی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بەرهەم دێت

بەرپرسی دابەش کردنی دەرمانەکانی کۆرۆرنای ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان وتی: مادەی سەرەتایی دەرمانێکی دژە ڤایرۆسی نوێ کە لەچین بەکار هێنراوە لە ڕۆژانی داهاتوو هاوردە دەکرێت و لە ناو ئێران بەرهەم دێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەزازان ڕایگەیاند: دەرمانێکی دژە ڤایرۆس کە ئێستا ناتوانین ناوی بەرین لە چین بەرهەم هات و بەکار هێنرا و لە سەر دەرمانی نەخۆشەکان سەرکەوتوو بووە، مادەی سەرەتایی ئەو دەرمانە هاتووەتە نێو وڵاتەوە و ئێستا لە گومڕوکە و قۆناغەکانی ئازاد کردنی تێدەپەڕێت و پاش ئازاد کردنی لە گومڕوک لە دوو ڕۆژدا دەتوانین ئەو دەرمانە ل ئێران بەرهەم بهێنین.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوە دەرمانێکی دژە ڤایرۆسی جودایە کە لە چین بەرهەم  هاتووە و تاقی کراوەتەوە و دەتوانێت لە پاڵ دەرمانە دژە ڤایرۆسەکانی تر لە وڵات لە سەر دەرمانی کەسانی تووش بوو بە کۆڤێد ١٩ کاریگەر بێت.

News Code 31635

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =