دۆزینەوەی وەجبەیەکی دەرمانی قاچاخ لە کوردستان

فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان وتی: هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای کوردستان زیاتر لە هەزار دانە دەرمانی قاچاخ لەوانە دەرزیان لە سنووری ئێران و عێراق دۆزیەوە و دەستیان بەسەردا گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەید سادق حسێنی پاش نیوەڕۆی شەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی بە وتنی ئەوەی کە سنوورەکان لە حاڵێکدا دەرفەتێک بۆ کار و دانوستانی سنوورییە، وتی: ئەو سنوورانە لە هەمان کاتدا بەستێنی کاری لادەرانە و قاچاخیشیان هەیە.

ناوبراو درێژەی دا: لە دۆخێکدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەواوی وڵاتانی جیهان لەوانە ئێرانی تووشی کێشەی دەرمانی و پێداویستی خەڵک کردووە، ئەوە بەستێنی بۆ کەڵک وەرگرتنی بەرژەوەند خوازەکان و هەروەها قاچاخچییەکان خۆش کردووە.

سەردار حوسێنی وتی: هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای کوردستان بە زانیاری تەواو، لە سنووری ملەخوردی سەوڵاوا ڕێژەیەکی زۆری دەرمانی قاچاخیان دۆزیوەتەوە کە ژمارەیەک قاچاخچی دەیانەویست بیگوازنەوە بۆ دەرەوەی ئێران.

News Code 31630

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =