دژە شۆڕش دەیانەوێت کار و چالاکی لە ئێران بوەستێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: دژە شۆڕش هەوڵ دەدات چالاکی ئێران بوەستێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی لە ئەو کۆبوونەوە وتی:هەرچی قەرەوێڵە و نەخۆشخانەی کەمتر تەرخان بکرێت بە کۆرۆنا دەتوانین بگەڕێینەوە سەر ڕەوتی ئاسایی و گشتی خۆمان.

ڕۆحانی زیادی کرد: ئامانجی یەکەمی ئێمە لە ئەم کاتەدا بەرەنگار بوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنایە کە بتوانین ژمارەی مەرگ کەم بکەینەوە و کەسە تووش بووەکان بە سادەترین شێوەکان دەرمان بکەین.

سەرۆک کۆمار  بە ئاماژە بە پێویست بوونی ڕەوتی خێرا کردنەوەی شوێنگیری دۆخی هاووڵاتییە بیانییەکان لە ئێران کە تووشی کۆۆرنا بوون وتی: هەندێک لە ئەو کەسانە ئەگەری هەیە تووشی ئەو ڤایرۆسە بووبێتن و بڕیارە لە نەخۆشخانە دەرمان بکرێن و ئەگەر پێویست بێت یەک یان دوو نەخۆشخانەی گەڕۆکیان بۆ تەرخان دەکرێت.

سەرۆک کۆمار لە درێژەدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە هەر کارێک کە پێویست بێت تا بەرهەم هێنان بگەڕێتەوە حاڵەتی ئاسایی ئەنجام بدرێت، وتی: بە پێی بەڵگەگەلێک کە وەزارەت ئیتلاعات ناویەتە بەر دەستمان دژە شۆڕش پیلانی داناوە کە هەوڵ بدات تا کار و چالاکی ئابووری لە ئێران دابخرێت و ئەوەش ئامانجی سەرەکی ئێمەیە.

وتیشی: ئێمە نابێت بهێڵین ئامانجەکەیان بێتە دی ئاڵبەت لە چوارچیوەی پرۆتۆکۆلی تەندروستی کە وەزارەتی تەندروستی و دەرمان ڕایگەدەگەیێنێت و هەمووان ئەبێ ڕەچاو بکەن و لە شوێنگەلێکدا کە فەرمان دەدرێت هێزی ئینتزامی و پۆلیسیش لە تەواوی پارێزگاکان دەستەبەری دەکەن.

News Code 31627

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =