گەمارۆکانی ئەمریکا لەمپەرە بۆ کۆنترۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان گەمارۆکانی ئەمریکای لەمپەر لە سەر ڕێگای کۆنترۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئیدانە کردنی هەوڵە ستەمکارانەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد: گەماۆرکانی ئەمریکا خەسار لە بەرژەوەندی ئابووری نەتەوەکان دەدات.

لە ئەو بەیاننامە ڕۆژنامەڤانییە نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە شەوی پێنجشەممە بە کاتی ناوچەیی دەرکرا، هاتووە: بڵاو بوونەوەی خێرای کۆڤێد ١٩ لە زۆربەی وڵاتەکان سەلماندوویە کە نە تەنیا تەواوی جیهانی بچووکتر کردووەتەوە و هاوپەیوەندیانی کردووە بە یەک بەڵکوو لاواز بوونی ئێمە لە بەرانبەر هەندێک لە کێشەکان زۆر زیاتر لە بیر کردنەوەیە.

ئەو بەیاننامە زیادی کردووە: ئەوە بەو مانەیەیە کە لە کردەوەدا، تەواوی نەتەوەکانی جیهان لە بەلەمێکدایە و لە هەنێک دۆخدا وەکوو گشت گیریی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیچ نەتەوەیەک ناتوانێت گۆشەگیر بێت. دوێنێ دەتوانرا وەکوو خەیالێک بوایە بەڵام ئەمڕۆ ئەوە ڕاستیەکی نکۆڵی نەکراوە.

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرووەکان بە جەخت لە سەر ئەوەی کە گەمارۆ نامرۆڤانە و نایاساییەکانی ئەمریکا، بە ڕێگری لە توانانییەکانی ئێمە لە کۆنترۆڵی بڵاو بوونەوەی هەرچی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، خەسار لە تەندروستی و ژیانی ئێرانییکان و نەتەوەلاوازەکانی تر دەدات، زیادی کرد: بە واتایەکی دیکە، لە حاڵێکدایە ئەمریکا هەوڵ دەدات ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو وڵاتی خۆی ڕابگرێت، بە لاواز کردنەوەی تەکنیکی هەندێک لە وڵاتە پیوەگلاوەکان کە هەوڵی بەرەنگار بوونەوەی گشت گیریی دەدەن، دەبێتە هۆی بڵاو بوونەوەی زیاتری ئەو ڤایرۆسە.

ناوبراو وتیشی: ئەمریکا هاوردە کردنی دەرمان و جیهازاتی پزیشکی پێویست بۆ ئێرانییەکان نامومکین دەکات، کەواتە هەوڵە نەتەوەییەکانی هاوپەیوەند بە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو نەخۆشییە بە شێوەی جیدی لاواز دەکاتەوە.

News Code 31620

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =