پەمپێئۆ: ئێران ئەمریکیەکی دەستگیر کراوی ئازاد کرد

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئازاد کرانی کاتیی هاووڵاتیەکی ئەو وڵاتە کە لە ئێران زیندانی بوو، بە هۆکاری پزیشکی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد ئێران مایکل وایت هاووڵاتیی ئەمریکیی کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە ئەو وڵاتە دەستگیر کردبوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە هۆکاری پزیشکی بە شێوەی کاتی ئازاد کردووە.

وادیارە ئەو هاووڵاتیەی ئەمریکا ئێستا لە ژێر چاوەدێری دەوڵەتی سویسڕایە.

بە وتەی پەمپێئۆ، ئازادی ئەو زینداییە ئەمریکییە کە بە هۆکاری مرۆڤدۆستانە ئەنجام بووە، بە مەرجی مانەوە لە ئێران ئەنجام دراوە.

پەمپێئۆ پێشتریش بە هۆی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا، داوای لە ئێران کردبوو بە هۆکاری مرۆڤدۆستانە هاووڵاتییە ئەمریکییەکان ئازاد بکات.

News Code 31609

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =