بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی ڕاگەیاندنی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکدا هاتنی سەر ساڵی نوێی پیرۆزبایی کرد و هیوای خواست کە سەرەڕای خەمێک کە بە هۆی کۆرۆناوە تەواوی جیهانی داگرتووە، ئەو جێژنە ببێتە هۆی هەماهەنگی و جێژن بۆ هەموو مرۆڤەکان.
ناوبراو لە بەشێکی تر پەیامەکەیدا نووسی: نەورۆز بە واتای نوێ بوونەوەیە و هیوادارم هەر ئەو جۆرە کە بە شێوەی دابونەریت پیرۆزی دەکەن؛ هەستی هاوبەشی دۆستی و هەماهەنگی لە گەڵ سروشت تێبگەن.
گۆترێش هەورها سەرەخۆشی خۆیی ئاراستەی ئەو کەسانە کرد کە ئازیزەکانیانیان بە هۆی کۆرۆنا لە دەست داوە.
بۆچوونی ئێوە