ئەمریکا هەندێک گەمارۆی لە سەر ئێران لابرد

بەرپرسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە لە ڕەتوی گفتگۆکان لە گەڵ لایەنی ئەمریکی، واشنتۆن لە گەڵ ڕاگیرانی هەندێک گەمارۆ لە سەر ئێران ڕێککەوت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تدرۆس ئادهانوم گەبیریسۆس بەرپرسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە گفتوگۆ لە گەڵ ئەلمەیادین ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە ڕاگرتنی هەندێک گەماۆر دژی ئێران بە تایبەتی گەمارۆکانی هاوپەیوەند بە ئاسانکاری کاروباری بانکی لە کاتی زۆر پێویست ڕێککەوتووە و ئەو هەوڵە پاش گفتوگۆ لە گەڵ مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە پاڵپشتی لە ئێران و ئاسانکاری کاروباری بانکی لە کاتی زۆر پێویست ئەنجام دراوە.

ناوبراو بە وتنی ئەو بابەتە زیادی کرد: پێوەندیەکی تەلەفۆنیم لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەبووە و لە ئەو پەیوەندییەدا لە سەر زەروورەتی پاڵپشتی لە ئێران بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا جەختم کرد.

مایک رایان بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش بە مەیادینی وت: ئەو ڕێکخراوە بەردەوام لە گەڵ لە پێوەندیدایە.

News Code 31600

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =