کۆرۆنا لە یەک کاتژمێردا سێ کەس لە ئێران دەکوژێت

جێگری وەزیری تەندروستی، وتی: لە هەر کاتژمێردا، ٤٣ کەس لە هاووڵاتیانی ئێران تووشی کۆرۆنا دەبن کە ئەو ئامارە نیشاندەری هێزی ئێپیدیمی ئەو ڤایرۆسەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج حەریرچی ڕایگەیاند: جگە لە ئەوە بە پێی لێکدانەوەکان لە هەر کاتژمێردا بەداخەوە سێ کەس بە هۆی تووش بوون بە کۆرۆنا لە وڵات گیانی خۆیان لەدەست دەدەن کە ئەوە ئامارێکی نیگەرانیکەرە.

ناوبراو جەختی کرد: ئامادە بوون لە شوێنە گشتییەکان و بە بێ سەرەنجدان بە تێبینی پزیشکان، هۆکاری سەرەکی لە تەشەنە سەندنی نەخۆشی کۆرۆنا لە کۆمەڵگایە و خەڵک نابێت لە شوێنە قەرەباڵغ و گشتییەکان بەستێن بۆ مەرگی زیاتری هاووڵاتیان دروست بکەن.

News Code 31599

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =