بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا فەرامەرزی وتی: لە ٣٥ برینداری شەوی چوارشەممە سوورێ (٢٧ی ڕەشەممە) ١٥ کەسیان خەڵکی شاری سنەن کە ٩ کەس لە نەخۆشخانە خەوێندراون، ٢ کەس دوای دەرمان لە نەخۆشخانە ناردراونەتەوە و ٤ کەسیش هەر لە شوێنی ڕووداوەکە چارەسەریان بۆ کراوە.
فەرامەرزی زیادی کرد: ١٠ کەس لە شاری قوروە، ٤ کەس لە دیواندەرە، ٢ کەس لە سەقز، ٢ کەس لە دێولان و یەک کەس لە کامیاران لە چوارشەممە سوورێ ئەوساڵدا بریندار بوون و تا ئێستا هەواڵێکمان لە برینداربوونی کەس لە بانە، مەریوان و سەوڵاوا پێ نەگەیشتووە.
بۆچوونی ئێوە