بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهە لە ئەلمەیادین، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو وەزارەتخانە ٢ سکاڵانامەی لە دژی ئەمریکا، ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش کردووە.
سەحاف جەختی کرد: وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێی وایە کە هێرشەکانی ئەمریکا هەوڵێکی دوژمنانە و پێشێل کاری ئاشکرای مەرجەکانی ئامادە بوونی سەربازانی ئەمریکی لە ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار.
پێشتر لە ئەمەش بەغدا باڵوێزەکانی ئەمریکا و بریتانیای دوابەدوای بوردمانی هێزە ئەمنیی و سەربازی و خەڵکی سڤیلی عێراق لە لایە ئەمریکای بانگهێشت کردبوو.
ئەو هێرشانە شەپۆلێک لە کاردانەوە و ئیدانە کردنەکانی لە عێراق بەدواوە بووە.
بۆچوونی ئێوە