سەدا ٥٠ ی زیندانییە سیاسییەکانی ئێران ئازاد کراون

وتەبێژی دەزگای داد وتی: بە پێچەوانەی دەنگۆکان، نیوەی زیندانییە سیاسییەکان بە بارمتە ئازاد کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵام حسێن ئیسماعیلی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند: سەرەڕای دەنگۆکان کە گوایە ئەوان نەچوونەتەوە پشوو، سەدا ٥٠ ی زیندانییە ئەمنیەتی و سیاسییەکان بە بارمتە ئازاد کراون.

ئیسماعیلی سەبارەت بە دوایین دۆخی پێدانی پشوو بە هەموو زیندانییەکان وتی: تا بە ئەمرۆ نزیک بە ٨٥ هەزار زیندانی چوونەتەوە پشوو و بە بارمتە ئازاد کراون.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: هەموو پارێزگاکان و هەموو جۆرە تاوانێک بەرانبەر ڕاگەیێندراوی سەرۆکی دەزگای داد پشوویان پێدراوە.

ئیسماعیلی لە سەر خوێن بایی پسەند کراو بۆ ساڵی ١٣٩٩ وتی: نرخی خوێن بایی بۆ ساڵی ٩٩ لە مانگە جگە حەرامەکان ٣٣٠ ملیۆن تمەن دیاری کراوە کە ئەوە لە چاو ساڵی ٩٨ کە ٢٧٠ ملیۆن تمەن بوو، سەدا ٢٠ زیادی کردووە.

News Code 31574

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha