لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە سەر پۆستی سەرۆک وەزیران ڕێککەوتن

سەرچاوەیەکی سەر بە سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە لە سەر پۆستی سەرۆک وەزیری ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، سەرچاوەیەکی سەر بە سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە لە سەر پۆستی سەرۆک وەزیری ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند: بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە کەسێک کە لایەنەکان لە سەری ڕێککەوتوون دەکاتە بەرپرسی پێکهێنانی کابینە.

بە وتەی ئەو سەرچاوە؛ نەعیم سوهەیل ئەو کەسەیە کە لە سەری ڕێککەوتوون.

لە لایەکی ترەوە سەرچاوەیەک لە کومیتەی هەفت لایەنە کە بریتییە لە گرووپە سیاسییە شیعەکان، دوێنێ یەکشەممە لە ڕێککەوتنێک لە ناوخۆی ئەو کومیتە بۆ بەربژێر کردنی نەعیم سوهەیل بۆ پڕ کردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیری دەوڵەتی عێراق هەواڵی دا.

دەوترێت کە سوهەیل کەسێکی زیک لە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراقە.

ئەمڕۆ دووشەممە مۆڵەتی یاسایی بۆ هەڵبژاردنی بەربژێری سەرۆک وەزیری کۆتایی دێت.

News Code 31551

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =