سنووری مێهران بۆ کاتێکی نادیار داخرا

گومڕۆکی ئێران ڕایگەیاند: بە پێی ڕاگەیاندنی ئیدارەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، چالاکی سنووری مێهران لە بەشی بازرگانی و موسافری تا کاتێکی نادیار داخراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گومڕوکی ئێران، ئیدارەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق چالاکی ناردنی کاڵا بۆ عێراقی لە ڕۆژی یەکشەممە ٨ ی مارس واتا ١٨ ی ڕەشەممە بۆ ماوەی یەک هەفتە تا ١٥ مارس واتا ٢٥ ی ڕەشەممە لە تەواوی سنوورەکانی خەسرەوی، سوومار، مهێران، چەزابە و شەلەمچە بۆ پێشگیری و پاک کردنەوەی کەشی گومڕوک و بەرز کردنەوەی جیهازات و ئیمکاناتی سنووری بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا ڕاگرتبوو؛ بەڵام بە تەواو بوونی ئەو ماوە لە ڕۆژانی دوایی و سەرەڕای گفتوگۆی تەلەفۆنی لە گەڵ لایەنی بەرانبەر، لایەنی عێراق ڕایگەیاند کە بە هۆی تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێستا ئەو سنوورانە لەوانە سنووری مێهرانیش هەم لە بەشی بازرگانی و هەم بەشی موسافری بۆ کاتێکی نادیار داخراو دەبێت.

گومڕوکانی پارێزگای ئیلام بە پێی قەدەغە بوونی هانردە کردن لە ئەو سنوورەوە بۆ عێراق داوا دەکەین تا ڕاگەیاندنی دوایی هەناردە کەرەکان کاڵاکانی خۆیان نەنێرن بۆ سنوورەکانی ئەو پارێزگا.

News Code 31539

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =