بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێهزاد تارا لەو کاریکاتێرەدا پەیکەرەی مەیدانی ئازادیی سنەی لە کاتێکدا نمایش داوە کە بە قۆچەقانییەک ڤایرووسی کرۆنای کردۆتە ئامانج. بەکارهێنانی دەمامک و دەستکێش و ڕەچاوکردنی هەلومەرجی تەندروستی لە لایەن پەیکەرەوەکەوە خاڵی بەرچاوی ئەو کاریکاتێرەیە.
ناوبراو لەو وێنەدا بە هەڵبژاردنی وردبینانەی ڕەنگەکان، مەترسیداربوونی ڤایرووس و دۆخی ژیانی هاوشاریانی کوردستانی نمایش داوە.
بێ شک بەکارهێنرانی هونەرگەلی شێوەکاری لە قەیرانی ئێستای کۆمەڵگادا دەتوانێ کاریگەر بێت بۆ گەیاندنی پەیام بە خەڵکی و تۆکمەکردنی ورەی کۆمەڵایەتی.
بێزاد تارا لە دایکبووی ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی لە شاری سنەیە و لە ساڵی ١٣٨٦ەوە ئەندامی ئەنجومەنی شێوەکارانی ئێرانە و دیزاین و وێنەکێشانی دیوانی شاعیرانی وەک نالی، مەحوی، بێسارانی، وەلی دێوانە، شامی کوردستان و ...ی لە کارنامەیە و پێشتر کتێبی "چەند ڕوخسار" لەو لە لایەن زانکۆی کوردستانەوە بڵاو بۆتەوە.
بۆچوونی ئێوە