بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن موراد نیا لە دانیشتنی بنکەی بەرەنگاربوونەوەی کرۆنا، هەلومەرجی ئێستای پارێزگا و وڵاتی جیاواز لە گەڵ ڕابردوو ڕاگەیاند و وتی: داخوازیی خەڵکی پێشگری لە هەر جۆرە گردبوونەوە بۆ پێشگری لە تەشەنەسەندنی نەخۆشی کرۆنایە و ئێمە لەو پێناوەدا هەوڵ دەدەین.
وتیشی: پێویستە بە زووترین کاتی مومکین شوێنگەلێک کە ئەگەری پیسبوونی زۆریان هەیە و لەوان بازاڕی سەرداپۆشراوەی سنە، دەستفرۆشان و پاساژەکان و شوێنە گشتییەکانی پارێزگا و تاناکۆرای سنە، داخرێن.
مورادنیا بە ئاماژە بە بەهادان بە شێوەی بەنزین و گاز لێدان لە لایەن خود ئۆپەراتۆرەکان، داوای لە بەڕێوەبەرانی دەزگا بەڕێوەبەرییەکان کرد کە تا ئەو جێیەی بۆیان دەلوێ لە بەشەکان و پێرسۆنێلە ناپێویستەکانیان کەم بکەنەوە و هەلومەرجی پاکژی و سلامەتی بۆ سەردانکەرانیان بڕەخسێنن.
وتیشی: لە ئێستادا هاتنگەی شارەکانی پارێزگا لە لایەن ئێکیپگەلی تەندروستی کۆنتڕۆڵ دەکرێن.
بۆچوونی ئێوە