بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر ڕەزا مەلەکزادە لە هەژماری ئینستاگرامیی نووسی: کاراترین دەرمانی کرۆنا لە ئێران بەرهەم هاتووە و لە سای پسپۆڕانمان توانیومانە، توێژینەوەگەلێکی گونجاو لە بابەتی کۆنتڕۆڵ و دەرمانی نەخۆشی کرۆنا ئەنجام بدەین.
ناوبراو جەختیشی کرد: تۆمارکردنی زانیاریی کەسانی تووشبوو و چابووە و هەروەها کردنەوەی بایۆبانکێک بۆ کۆکردنەوەی نمونەگەلی بایۆلۆژیکی تووشبووانی کۆویدی ١٩، یەکێک لە تەورەکانی ئەو توێژینەوەیە.
مەلەک زادە بە ئاماژە بەەوی کە بەشێک لە دەرمانی دۆزراوەی کۆرۆنا لە ناوخۆی وڵات بەرهەم دێت و بەشێکی دیکەی لە چینەوە هاوردە دەکرێت، وتیشی: بۆ ئامادەکردنی زیاتری دەرمان و چارەسەریی کەمایەسییەکانی قۆناغی تۆمارکردنی داواکاریش ئەنجام دراوە، هەتا بە زیادکردنی ژمارەی تووشبووان بەرەوڕووی کەمایەسی نەیەن و قۆناغێ ناردنی بۆ پارێزگاکانیش دەستی پێ کردووە.
بۆچوونی ئێوە