ئێران باڵوێزی سویسڕای بانگهێشت کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بانگهێشت کرانی باڵوێزی سویسڕا وەکوو پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بۆ وەزارەتی دەرەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادیک کرد: دوباەدوای قسە بێ بنەماکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەر بەرپرس وەسف کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هێرش بۆ سەر بنکەی هێزە هاوپەیمانەکان لە تاجی، باڵوێزی سویسڕا لە تاران وەکوو پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٢٣ ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩٨ لە لایەن وەزارەتی دەرەوەوە بۆ ئەو وەزارەتە بانگهێشت کرا و ناڕەزایەتی توندی ئێرانمان بە ئەو قسانە دەربڕی.

 ناوبراو وتیشی: لە ئەو دیدارەدا بە باڵوێزی سویسڕا وترا کە سەرۆک کۆمار ئەمریکا لە جیاتی تۆمەتبار کردنی کەسانی تر ئەبێ سیاسەتە هەڵەکانی ئەمریکا هاوپەیوەند بە هەبوونی نایاسایی لە عێراق و کوشتنی فەرماندە و سەربازە عێراقییەکان کە هۆکاری سەرەکی ڕقی خەڵکی عێراق لە ئەمریاکیە وەکوو ڕاستیەک قبوول بکات و جەختیش کرا لە راستیدا سیاسەتە هەڵەکانی ئەمریکا لە عێراق بووەتە هۆی ئاڵۆزییەکانی ئێستا و بەرپرسانی ئەمریکا و بە تایبەتی ترامپ ناتوانن بە لێدوانی بێ بنەما و مەترسیدار لە ژێر باری بەرپرسایەتی بچنە دەرەوە.

هەروەها بە باڵویزی سویسڕا نیسبەت بە هەر جۆرە هەوڵێکی ئەمریکا و پاشهاتەکانی هۆشداریی درا.

News Code 31520

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =