هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی ٦ شەهید و ١٢ برینداری لێ کەوتەوە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێکی توند لە دژی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراقی ڕایگەیاند: ئەو هێرشانە ٦ شەهید و ١٢ برینداری لێ کەوتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "سومریه نیوز"، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک وێرای کاردانەوە و ئیدانەی توندی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکییەکان بۆ سەر بنکەگەلی هێزەکانی عێراقی و هێزەکانی حەشدی شەعبی، ڕایگەیاند: دەستدرێژکاران یەکەگەلێک لە سوپای عێراق و لەوان یەکەی ١٩ی کۆماندۆیی، بنکەی فەیلەقی ٤٦ حەشدی شەعبی، فەیلەقی ٣ی پۆلیسی بابل لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای بابل وەک "جەرفولنەسر، سەعیدات، بێهبەهانی، دامەزراوەی پیشەسازی سەربازیی ئەشتەر و فرۆکەخانەی نیوەچڵی کەربەلا لە جادەی کەربەلا – نەجەف"یان کردە ئامانجی هێرشی مووشەکی.

لەو ڕاگەیێندراوەدا ژمارەی کوژراوان و بریندارانی ئەو هێرشە ٦ شەهید و ١٢ بریندار ڕاگەیێندراوە و هاتووە: بە هۆی ئەو هێرشانە ٣ کەس لە ڕەزمەندەکانی یەکەی ١٩ی کۆماندۆیی سوپای عێراق شەهید بوون و ٤ کەسیش بریندارن کە برینی ٢ کەسیان زەختە و دۆخیان جێگر نییە. ٢ کەسیش لە فەیلەقی دژە تیرۆری پۆلیسی بابل شەهید بوون و ٢ کەسیش بریندارن. ٥ کەسیش لە ڕەزمەندەکانی فەیلەقی ٤٦ی حەشدی شەعبی بریندارن و کرێکارێکی سڤیلی فرۆکەخانەی نیوەچڵی کەربەلا شەهید بووە و کرێکاریکیش بریندارە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق بە ئاماژە بە تێک پێک درانی ژێرخان و جیهازات و کەل و پەلی سەربازیی ناو بنکەکان، جەختی لەوەش کردووە کە ئەوە ئاماری سەرەتایی زیان و قوربانیانی هێرشی فرۆکەیی و مووشەکی ئەمریکایە کە بە توندی لە لایەن ئەو فەرماندەییەوە ئیدانە دەکرێ و وەک پێشێل کردنی ئاشکرای بنەمای هاوبەشی هاوکاریی نێوان هێزەکانی ئاسایشی عێراق و لایەنەکانی دیکە وێنا دەکرێت.

News Code 31513

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha