۱۰۲ کەس لە کوردستان گیرۆدەی کۆرۆنان/ ۱۰ کەس گیانیان لە دەست داوە

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە گیرۆدەبوونی ١٠٢ کەس بە ڤایرووسی کرۆنا و گیان لە دەستدانی ١٠ کەس بە هۆی نەخۆشییە لەو پارێزگایە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەزوو فەلاحی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لەبارەی دوائاماری تووشبووانی بە ڤایرووسی کرۆنا لەو پارێزگایە وتی: لە ٣١٧ کەسی نمونە لێگیراو، وەڵامی گیرۆدەبوونی ١٠٢ کەس پشت‌راست کراوەتەوە و وەڵامی ١٨٢ کەسیان نەرێنی بووە.

وتیشی: لەو ڕێژەیە ٤٠ کەسیان لە سەقز، ٢٣ کەس لە بانە، ١٥ کەس لە سنە، ٤ کەس لە کامیاران، ٩ کەس لە قوروە، ٢ کەس لە مەریوان و ١ کەس لە سەوڵاوا، ٣ کەس لە دیواندەرە، ٣ کەس لە بیجار و ٣ کەس لە دیولان گیرۆدەی ئەو ڤایرووسەن.

فەلاحی ئاماژەی بەوەش دا: لە سەرەتای تەشەنەسەندنی ڤایرووسی کرۆنا لە پارێزگای کوردستان تا ئیستا ١٠ کەس گیانیا لە دەست داوە کە ٧ کەسیان لە سەقز، ١ کەس لە مەریوان، ١ کەس لە بانە و ١ کەس لە قوروە بوونە.

News Code 31512

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha