بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، داستێنی کۆماری تورکیا لە پارێزگای شانلی ئورفا لە درێژەی لێکۆڵینەوەکان هاوپەیوەند بە دۆسیەیەک کە نهێنی ناوی لێبراوە، فەرمانی دەستگیر کردنی ٩ پارێزەری سەر بە ناوەندی پارێزەرانی شانلی ئورفا و دیاربەکری دەرکردووە.
دوابەدوای دەرکردنی ئەو فەرمانە، هێزەکانی شەڕ دژی تیرۆری تورکیا ٧ پارێزەریان لە ناوەندی پارێزەرانی شانلی ئورفا و ٢ پارێزەری لە ناوەندی پارێزەرانی ئامەد دەستگیر و بۆ ناوەندی ئاسایشی پارێزگاکانی ئورفا و ئامەد گواستەوە.
جیهان ئادیدین لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئەو دەستگیریانە وتی: لێکۆڵینەوەکانی دادستێن لە پێوەندی لە گەڵ دیداری ئەو پارێزەرانە لە گەڵ پارێزراوەکانی خۆیان لە زیندانەکان بووە و لە سەر هۆکارەکانی دەستگیری ئەو پارێزەرانە زانیاری و وردەکاری زیاتر پێشکەش نەکراوە.
بۆچوونی ئێوە