۹۳ کەس لە کوردستان تووشی کۆرۆنا هاتوون

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە وتنی ئەوەی کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٩ کەس بە تووش بووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگا زیاد بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر دکتۆر فەرزین ڕەزاعی ڕایگەیاند: ئاماری ئەو کەسانەی کە دڵنیاین لە تووش بوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکانی پارێزگای کوردستان بە شێوەی خوارەوەیە: سەقز ٣٧ کەس، بانە ٢٠ کەس، سنە ١٢ کەس، کامیاران ٤ کەس، قوروە ٩ کەس، دیواندەرە ٣ کەس، بیجاڕ ٣ کەس، دێولان ٢ کەس و سەوڵاوا یەک کەس.

ناوبراو زیادی کرد: ٢٨٦ کەس لە کەسە گوماناوییەکان بە تووش بوون بە کۆرۆنا تاقی کردنەوەکان لێ گیراوە کە لە ئەو ژمارەیە ٩٣ کەس ئەرێنی و ١٥٧ کەسیان نەرێنی هاتووەتەوە.

ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لەدەست دانی هەشت نەخۆش بە هۆی تووش بوون بە کۆرۆنا لە سەرەتاوە تا بە ئەمڕۆ، وتی: لە ئەو ژمارەیە ٧ نەخۆش لە سەقز و یەک نەخۆش لە مەریوان گیانیان لەدەست داوە.

News Code 31495

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =