بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم قادری بە داکۆکی لە زەروورەتی ئاگادارکردنی گشتیی خەڵکی و پیشەکان لە مەترسیی کرۆناڤایرووس لە پارێزگا، وتی: داخرانی شوێنەکانی گردبوونەوەی خەڵکی و خۆبواردن لە کردارگەلێکی وەک هاتوچۆی ناپێویست، تەوقە و ماچ کردن، ڕۆڵێکی گرینگیان هەیە لە پچڕاندنی زنجیرەی گواستنەوەی کرۆناڤایرووس.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەنجامدرانی ٦٣٨ جار سەردان و پشکنینی پشکێنەرانی تەندروستی و خاوێنی شوێنگەی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، ڕایگەیاند: لەو پشکنیانەدا ١٩٦ یەکەی نێرگەلە کێشان داخراون و لە سەردانە پێشبینی کراوەکان کە لە حەوتەکانی ڕابردوودا ئەنجام دەدرێت، پێدەچێت بە پێی یاسا هەڵسوکەوتی هاوشێوە لە گەڵ یەکەگەلێکی دیکەش بکرێت.
بۆچوونی ئێوە