هەڕەشەی ئەمریکا لەو پاپۆڕانەی نەوتی ئێران دەگوازنەوە

یەکێک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئەمریکا بە زوویی هۆشداریی دەداتە خاوەن پاپۆڕ، بەرپرسانی بەندەری و کۆمپانیاکانی بیمە سەبارەت بە هومار کردنی نەوتی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەیڤید پەیمان جێگری ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشە دارایی و گەمارۆکان بە ڕۆیتێرز وتی: دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ بە زوویی خاوەن پاپۆرەکان، بەرپرسانی بەندەری و کۆمپانیا بیمەکان سەبارەت بە هومار کردنی نەوتی ئێران هۆشداریی دەدات و داوای دووری کردن لە پێشێل کردنی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی تاران دەکات.

پەیمان لە کۆبوونەویە بنیاتی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان وتی: ئێمە هەر کەسێک کە نەوت، بەرهەمە نەوتییەکان و قووتەمەنی ئێران هومار بکات بو شێوەیەک کە گەمارۆکانی ئەمریکای پێشێل کردبێت، دەکەینە ئامانج و گەمارۆی دەخەینە سەر.

ناوبراو هەروەها وتی کە بە پاپۆڕە بارهەڵگرەکان کە بە ئامانجی هەڵاتن لە گەمارۆکانی ئەمریکا جیهازاتی شوینگیری (جی پی ئێس)یان دەکوژێننەوە، هۆشداریی دەدات.

News Code 31457

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =