بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا بە قەدەغە ڕاگەیاندنی سەفەر بۆ پارێزگای کوردستان، وتی: لە ئەمڕۆوە وەرگرتنی موسافیر و میوان تا ڕاگەیاندنی دۆخی ئاسایی لە تەواوی شار و گوندەکانی پارێزگای کوردستان قەدەغەیە.
ناوبراوی بە ئاماژە بە پێداویستی هاوکاری و بەشداری هەرچی باشتری خەڵک لەو بارەوە، زیادی کرد: بە مەبەستی دابین کردنی تەندروستی و ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە بواری وەرگرتنی میوانانی نەورۆزی هیچ بەرنامەیەکمان نییە و موسافیر وەرناگرین.
مورادنیا هەروەها وتیشی:بۆ پشووەکانی ئەم نەورۆزە ئیزنی هەڵدانی خێوەت یان مانەوە لە پارکەکان و ناوچە گەشتیارییەکان بە هیچ کەسێک نادرێت.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هاوکاری خەڵک و لەبەرچاو گرتنی تێبینییە تەندروستییەکانیش لە پرسە زەروورییەکانی ئەمڕۆ بۆ رێگری لە بڵاو بوونەوەی کۆرۆنایە، وتی:لە هەموو خەڵکی پارێزگا چاوەڕوانین کە بە مانەوەیان لە ماڵەکانیان بۆ شکستی ئەو ڤایرۆسە یارمەتیدەرمان بن.
بۆچوونی ئێوە