نەخۆشخانەی کاتیی کۆرۆنا لە مەهاباد دەکرێتەوە

نەخۆشخانەیەکی کاتی سەد قەرەوێڵەیی تایبەت بە نەخۆشی کۆرۆنایی بە هەوڵی خێرخوازان و ڕێکخراوەگەلی جەماوەری لە شاری مەهاباد دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی پەسندکراوی کۆبوونەوەی ئەوشەو (دووشەممە)ی لیژنەی ئەمینداری تەیارکردنی نەخۆشخانەی کاتیی کۆرۆنای مەهاباد لە گەڵ تاقمێک لە بەرپرسان لە هۆڵی وەحدەتی ئەو شارە، بڕیار درا نەخۆشخانەیەکی سەد قەرەوێڵەیی لە قوتابخانەی کچانەی شەهید حاج قاسم سولەیمانی بکرێتەوە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، نەخۆشخانەی کاتیی کۆرۆنای مەهاباد بڕیارە بە هەموو ئیمکاناتی پێویست بۆ وەرگرتن و دەرمانی کەسانی گومان لێکراو، بە هەوڵی خێرخوازان و ڕێکخراوەگەلی جەماوەری بە زووترین کات بکرێتەوە.

News Code 31449

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha