دابەش کردنی ۴۰ هەزار پاکێجی تەندروستی بەسەر بنەماڵە کەم داهاتەکانی کوردستان

پارێزگاری کوردستان وتی: ٤٠ هەزار پاکێجی تەندروستی و پاکژی بەسەر بنەماڵە کەم داهاتەکانی پارێزگا لە ڕۆژانی داهاتوو دابەش دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی پارێزگای کوردستان، بەهمەن مورادنیا لە کۆبوونەوەی لێژنەی بەرێوەبەرایەتی قەیرانی پارێزگای کوردستان لە سەر گرینگایەتی خۆپاراستن و تەندروستی تاکەیی بۆ بەرەنگاریی نەخۆشی کۆرۆنا باسی کرد .

مورادنیا وتی: بە پێی ئەوەی کە هەندێک لە چین و بنەماڵە کوردستانییەکان کەم داهاتن و لە ژێر چاوەدێری بنکە خێرخوازەکانن ٤٠ هەزار پاکێجی تەندروستی و پاکژی و هەروەها هەزار و ٨٠٠ پاکێجی مادەی خۆراکی لە نێوانیاندا دابەش دەکرێت.

پارێزگاری کوردستان درێژەی دا: بڕیار ر درا بۆ دابین کردنی ئەو پاکێجە تەندروستییانە دوو ملیار تمەن تەرخان بکرێت.

ناوبراو بە جەخت لە سەر ئەوەی کە هیچ میوانێکی نەورۆزی لە کوردستان وەرناگرین وتی: هەموو چایخانەکان و دووکانەکان لە ئاویەر ئەبێ خێرا دابخرێن.

News Code 31436

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =