بەرزبوونەوەی ٥٠ لە سەدی هەناردە کردنی نەوتی ئێران بۆ ئاسیا

مێدیاییەکی ڕۆژئاوایی لە بەرزبوونەوەی ٥٠ لە سەدی هەناردە کردنی نەوتی ئێران بۆ وڵاتانی ئاسیایی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، کڕیارانی ئاسایی ئێران هاوردە کردنی نەوتیان لە ئێران لە مانگی مارسدا لە سەدا ٥٠ زیاد کردووە.

ڕۆیترز بە ئاماژە دان بە ئامارە فەرمییەکان و کۆنترۆڵی نەوتکێشەکان ڕاپۆرتی دا کە چوار کڕیاری سەرەکی ئێران لە ئاسیا لە میانەی مانگی مارس ڕۆژانە یەک ملیۆن و ٦٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاویان لە ئێران کڕیوە کە بە نیسبەت ساڵی پێشوو ٥٠ لە سەد زیادی کردووە.

چین، هند، ژاپۆن و کۆریای باشووری لە مانگی مارسی پێراردا نزیک بە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتیان لە ئێران کڕیوە.

ئەم ڕاپۆرتە هەروەها زیادی دەکات کە میانەی مانگی ڕابردووەدا چین و کۆریای باشوور کڕینی نەوتیان لە ئێران کەم کردووە، بەڵام ژاپۆن و هێند نەوتێکی خاوی زیاتریان لە ئێران کڕێوە.

چین لە مانگی مارسدا نزیک بە ٥٩٠ هەزار بەرمیل و هێند نزیک بە نیو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویان لە ئێران هاوردە کردووە.

ئێران بەر لە گەماڕۆکان، سەرجەم ٢.٥ بەرمیل نەوت و گازی هەناردەی جیهان دەکرد، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٢وە ئەم ڕێژەیە بە هۆی گەماڕۆکانەوە تاکوو ئاستێکی بەرچاو دابەزی و لە دوای بەرجامەوە دووبارە بەرزبوونەوەی باشی بەخۆوە دیوە. ئێران هەوڵ دەدات تاکوو ئاستی هەناردە کردنی نەوتی خۆی بۆ بەر لە گەماڕۆکان بەرز بکاتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە ڕایگەیاند کە ئێران لە ٣ مانگی یەکەمی ٢٠١٦دا ڕۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی بە ئاستی بەرهەم هێنانی خۆی زیاد کردووە و ئێستا لە ڕۆژدا لە دەور ٣.٣ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەکات.

 

News Code 3143

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =