بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دۆیچەوەلە، هاوکاتی بڵاوبوونەوەی هەواڵی دڵتەزێن لە پەرەسەندنی نەخۆشینی کرۆنا و مەرگ بە هۆی ئو ڤایرووسە، ماڵپەڕی تایبەتی زانکۆی جانز هاپکینز لە چابوونەوەی نزیکەی ٥٧ هەزار و ٤٠٠ کەسی تووشبووی ڤایرووسی کۆرۆنا لە ئاستی جیهان لە دوای دەسپێکی لە دوا رۆژەکانی ساڵی ڕابردووی زایینی تا ٧ی مارچی ٢٠٢٠ هەواڵی دا.
بە پێی ئاماری زانکۆی جانز هاپکینز ڕێژەی تووشبووانی ئەو ڤایرووسە لە ئاستی جیهان لە سەد و دوو هەزار کەس تێپەڕیوە و لە سەدا هەشتای تووشبووان خەڵکی چین واتە یەکەم کانوونی سەرهەڵدانی نەخۆشیەکەیە. پاشان کۆریای باشوور بە ٦ هەزار و ٧٦٧ تووشبووی کۆرۆناڤایرووس لە پلەی دووهەمی ئەو ئیپیدیمیای جیهانییە.
هەروەها ڕێژەی نەخۆشانی کۆرۆنایی لە وڵاتانی ئیتالیا، ئێران و ئەڵمانیا ڕوو لە بەرزبوونەوەیە.
بۆچوونی ئێوە