بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گوڵزار محەمەدی هونەرمەندی کوردی بواری شانۆ و خاوەن بڕوانامەی مەستەری و دەرهێنەری چەندین شانۆی بووکەڵەیی و لەوان "مەلەک جەمشید و دێوەزمە"، "تیبا و تیبۆتی" و "پاڵەوان پەنبە" لە تەمەنی ٤٢ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
تەرمی ئەو هونەرمەندە کە بۆ ماوەی دوو ساڵ سەرۆکی ئەنجومەنی شانۆگەرانی بووکەڵەی یانەی شانۆی ئێران بوو، بەیانی ئەوڕۆ لە بەشی هونەرمەندانی بەهەشتی محەمەدی شار سنە ئەسپاردە کرا.
بۆچوونی ئێوە