پێداویستیی تەندروستی بە بەرکەوتووانی کیمیایی سەردەشت درا

بەڕێوەبەری گشتیی بنیاتی شەهیدی و کاروباری ئیسارگەرانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە دابەشکردنی پاکێجی تەندروستی کە نێوان گیانبازان و بەرکەوتووانی کیمیایی سەردەشت هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی فەعاڵ وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتیشی: ئەو پاکێجانە بۆ پێشگری لە تەشەنەسەندنی ڤایرووسی کرۆنا و بە هاوکاریی جێگرایەتی تەندروستی و دەرمانی پارێزگا لە نێوان کۆمەڵگای ئیسارگەران و بەرکەوتووانی کیمیایی سەردەشتدا بڵاو بۆتەوە.

وتیشی: ئەو پاکێجە پێکهاتووە لە دەمامک، مادەی خاوێن کەرەوە و دژە هەوکردن و دەستکێش کە سەرەتا لە نێوان گیانبازانی لە سەدا ٧٠ی ئەو شارە بڵاو بۆتەوە.

News Code 31410

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =