کاردانەوەی ئیلهام ئەحمەد بە قسەکانی بەشار ئەسەد سەبارەت بە کورد

سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبرایەتی مەجلیسی دیمۆکراتیکی سووریا لە لێدوانیکدا ئاماژەی بە قسەکانی ئەم دواییەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە پێوەندی لە گەڵ کوردەکانی سووریا دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی مەجلیسی دیمۆکراتیکی سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە قسەکانی ئەم دواییەی بەشار ئەسەد لە سەر ئەوەی کە سووریا کوردی تێدا نییە و ئەو کوردانەی کە لە ئەو وڵاتەن میوانن و لە تورکیاوە هاتوون، جەختی کرد: نکۆڵی کردنی کوردەکانی سووریا هان دانی تورکیا بۆ داگیرکاریی بەدواوە دەبێت.

وتیشی: ئەگەر هەوڵ دەدەن تا بە قسەگەلێک  نکۆڵی لە کوردەکان بکەن ئەوا  تورکیا پێی خۆشحاڵ دەبێت و ڕاشکاوانە ڕایدەگەیێنم کە ئەو قسانە بە هیچ لەونێک خزمەتێک بە ئاسایش و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا ناکات.

ناوبراو درێژەی دا: کوردەکان نەوەی حوور و میتانییەکانن. کوردەکان ساڵان و بگرە هەزاران ساڵ پیش ئەوەی کە سنووری سووریا دیاری بکرێن دانیشتووی ناوچەی عەفرین، کۆبانێ و حەسەکە بوون.

ڕاشیگەیاند: ئاوەها لێدوانێک مرۆڤ ناچار دەکات تا پەڕەکانی مێژوویەک کە هیچ کات لەبیری نەکردووە جارێکی تر هەڵباتەوە. سەرۆک کۆمارێک ناتوانێت بە ئەو قسانە لە ڕاستییە مێژووییەکان خۆی لا بدات. شوناسی عەرەبی کەی جێی شوناسی سووریی گرتووەتەوە؟ و شوناسی عەرەبی جگە لە ماڵوێرانی، ڕووخان و کارەسات بۆ کۆمەڵگای سووریا چ خزمەتێکی بە فرە نەتەوەیی لە سووریا کردووە؟

News Code 31399

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha