بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسن ڕەزایی سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام، بە بڵاوکردنەوەی یادداشتێک لە ئینستاگرام کاردانەوەی نیشان دا بە کارەساتی مرۆیی لە دژی موسڵمانان لە هێند، نووسی: ئەشکەنجە و زیند بەگۆڕ کردنی ژنان و منداڵانی موسڵمان لە هێند کارەساتێکی مرۆیی بە تەواو مانایە.
وتیشی: هاوکاتیی دیاردەگەلی تیرۆریستی لە میانمار لە گەڵ سەفەری هیلاری کلینتۆن و جەنایەتگەلی مرۆیی لە هێند لە گەڵ سەفەری ترامپ، سەلماندی کە جانەیەتەکان بە هاوئاهەنگیی سەرکردەکان ئەمریکی لە لایەن رۆژئاواوە چاوپۆشی و لە لێکدانەوەگەلی مافی مرۆڤیدا ئاوارتە دەکرێت.
ڕەزایی بە ئاماژە بە دەست هەبوونی ڕێکخراوی سیخۆریی ڕژیمی زایۆنی لە هێند بۆ وەڕێخستنی ئەو جۆرە توندوتیژیانە، جەختی کرد: دەوڵەتی هێند ئەگەر هوشیار نەبێ و دەستی ڕژیمی زایۆنی لە وڵاتەکەی نەبڕێت، تووشی رۆژە ڕەشی دێت.
بۆچوونی ئێوە