پەرەسەندنی کۆرۆنا لە ئێران هێرشێکی بایۆتیرۆریزمە

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بە ئاماژە بەوەی کە پەرەسەندنی کۆرۆناڤایرووس لە ئێران هێرشێکی بایۆتیرۆریزمە، وتی: ئەگەر گەمارۆکان نەبوایە، ئێران ئاسانتر دەیتوانی بەرەنگاری ئەو نەخۆشییە ببێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حێشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە نوێنەری ئیسلام‌ئاوای رۆژئاوا و داڵاهۆ لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە یارمەتی بە ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناڤایرووس، وتی: ترامپ و پەمپێئۆ لەبارەی کرۆناوە درۆ دەکەن و کرۆنا نەک نەخۆشییەکی ئاسایی، بەڵکوو بایۆ تیرۆریزمە کە لە وڵاتانی ئێران و چین بڵاو بۆتەوە و نابێ چاوپۆشی لەو بابەت بکرێت. پێویستە بەرەنگاربوونەوەی بایۆتیرۆریزم لە چوارچێوەی پەدافەندی ناهۆکارانە بێتە دەرێ و بە شێوەی جودا چالاک بێت.

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەکی مەجلیس وتیشی: لەوڕۆوە تا ساڵی ٢٠٣٠ جیهان بەرەوڕووی هەموو جۆرە بایۆتیرۆریزم دەبێت و دەبێ ڕێکخراوێکی سەربەخۆ بە دەسەڵاتی تایبەتییەوە پێ بێت و ئێمە وەک پەدافەندی مووشەکی، پەدافەندی بایۆتیرۆریزمیشمان هەبێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: ئەمریکییەکان نە تەنیا یارمەتیی ئێمە نادەن، بەڵکوو زۆرترین هەوڵیان بۆ گەمارۆ لە بواری دەرمانی خستۆتە گەڕ. کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دابین کردنی لە سەدا ٣ی دەرمانەکانی وڵات پێویستیان بە هاوردەیە کە دوای گەمارۆکانی ئەم دواییەی وڵات ئەم ڕەوتە تووشی گرفت هاتووە.ئەگەر ترامپ و پەمپێئۆ ڕاست دەکەن و نیگەرانی کۆرۆنا لە ئێرانن، گەمارۆکان هەڵوەشێننەوە.

News Code 31385

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =