دەروازە سنوورییەکانی ئێران و عێراق لە چ دۆخێکدایە

سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران و عێراق دوایین دۆخی هاتوچۆ لە سنوورە هاوبەشەکانی دوو وڵاتەکەی شی کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەحیا ئال ئێسحاق ڕایگەیاند: هەر ئەو جۆرەی کە جەندین جار جەختمان کردووە، ئاستی هاوکارییە ئابوورییەکانی دوو وڵاتی ئێران و عێراق زۆر بەربڵاوە و هەرچەدن لە هەندێک کاتدا، ڕووداوگەلێکڕوو دەدەن کە دەبێتە هۆی دۆخەکە بە شێوەی کاتی بەڵام لە کۆتاییدا هاوکاری و هاوریی دوو دەوڵەت و نەتەوەکە درێژەی دەبێت.

سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران و عێراق جەختی کرد: ئێستا تەواوی سنوورە هاوبەشەکانی دوو وڵاتەکە کراوەیە و کاڵا بازرگانییەکان بە بێ هیچ لەمپەرێک هاوردە و بردە دەکرێت و هەناردەی ئێران بۆ عێراق دەرێژەی هەیە.

ئال ئێسحاق لە  وڵام بە پرسیارێک کە ئایا بە مەبەستی ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا، جیهازات و گرووپە پزیشکییەکان لە سەر سنوورەکان چالاکن؟ وتی: ئێمە لە لایەنی ئێرانەوە جیهازاتی پێویستمان داناوە و هەوڵ دەدرێت دۆخەکە تەندروست بێت و بۆ لایەنی عێراقیش دەوڵەتی ئەو وڵاتە ئەبێ بڕیار بدات.

News Code 31343

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha