بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگریی نەخۆشی چین، نرخی مەرگی پیاوان (لە سەدا ۲.۸) بە هۆی کرۆنا نزیکەی دوو هێندەی ژنانە (لە سەدا ۱.۷) و هەروەها زیاتر لە سەدا ٨٠ی کەسانی کۆچکردوو بەو نەخۆشییە، تەمەنیان لە چین زیاتر لە ٦٠ ساڵ بووە.
ئەگەرچی توێژەران پێیان وایە جارێ زووە بۆ دۆزینەوەی وەڵامی ئەو بابەتە، بەڵام هەندێ هۆکاری بایۆلۆژیکی دەخەنە بەردەم ئەو جیاوازییە کە بەشێکیان دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی بایۆلۆژیکی و شێوازی ژیانی پیاوان بۆ وێنە ڕێژەی کەمتری کرۆمۆزۆمی X و جگەرەکێشانی زیاتر لە پیاواندا کە بۆتە هۆی لاوازیان لە بەرامبەر هەوکردن بە نیسبەتی ژنان.
بەوەشەوە توێژەران دڵنیان کە ئاوێتەکردنی جیاوازی ڕەگەزی و تەمەن دەتوانێ کاریگەری هەبێ لە کاردانەوەی کەسەکان بە هەوکردن بە هۆی ئەو ڤایرووسە.
بۆچوونی ئێوە