ئاماری مەرگی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە ۶۶ کەس/ ۱۵۰۱ تووشبوو

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند کە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا تا ئێستا لە وڵات ۱۵۰۱ کەسە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند کە  ۶۶ کەس تا ئێستا بە هۆی کۆرۆنا ڤایرۆسەوە لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

تا ئێستا ۴۳۱۲ گومان لێکراوی کۆرۆنا هەیە لە ئێران کە پشکنینی ۱۵۰۱ کەسیان دەریدەخات هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

۲۹۱ کەس تا ئیستا حاڵیان چاک بووەتەوە و ڕزگاریان بووە لەم ڤایرۆسە و ۶۶ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

  

News Code 31315

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =