سزای قورس بۆ قۆرخکارانی کەلوپەلی تەندروستی

سەرۆکی دەزگای دادی ئێران داوای لە دادستێنەکانی سەرانسەری وڵات کرد کە بەزەییتان بە قۆرخکەران و ئەوانەی پاکێجە تەندروستییەکانیان شاردووەتەوە نەیێتەوە و سزایان بدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە دانیشتنی بەرپرسانی باڵای داد، وێرای سپاس و پێزانین بۆ کۆمەڵگای پزیشکان و میدیایی وڵات، ڕوو لە دادستێنەکانی سەرتاسەری وڵات وتی: بەزەییتان بە قۆرخکەرانی پاکێجەگەلی تەندروستی و دەرمانیدا نەیێت.

وتیشی: گیان و تەندروستی خەڵكی جێی مامەڵە و سازان نییە و قۆرخەکردنی پاکێجگەلی تەندروستی لە ئێستادا یاری بە گیانی خەڵکییە و نابێ چاوپۆشی لەوە بکەن.

سەرۆکی دەزگای داد وێرای دەربڕینی سپاس و پێزانینی بۆ هەوڵی شەورۆژیی هاوکارانی دەزگای داد لە ناردنەوەی زیندانییەکان، ڕایگەیاند: لە هەموو دەفرایەتییەکانی پێڕەونامەی ئێستا بۆ پێدانی لانی زۆری مەرەخەسی و پشوودان بە زیندانییەکان کەڵک وەرگرن.

News Code 31310

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =