بەم مەرجە کۆرۆنا تا سێ هەفتەی داهاتوو لە ئێران کۆنترۆڵ دەبێت

سەرۆکی ئیدارەی نەخۆشییە گشت گیرەکانی وەزارەتی تەندروستی، کۆنترۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا سێ هەفتەی داهاتووی بە هەڵسوکەوتە پاکژی کارانەکانی خەڵک مەرجدار کردەوە.

سەرۆکی ئیدارەی نەخۆشییە گشت گیرەکانی وەزارەتی تەندروستی، کۆنترۆڵی نەخۆشیی کۆرۆنا تا سێ هەفتەی داهاتووی بە هەڵسوکەوتە پاکژی کارانەکانی خەڵک مەرجدار کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن عرفانی وتی: نزیک بە دوو هەفتە پێش نەخۆشی لە قوم ناسرایەوە و بڵاو بوونەوەی ڕوو لە بەرز بوونەوەی ئەو نەخۆشیە، نیشان دەری خراپ کۆنترۆڵ کردن نییە بەڵکوو ئاکامی هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵ تا سێ هەفتەی داهاتوو دەردەکەوێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر پاکژیکاری تاکە کەسی لەبەرچاو بگرین، نەخۆشییەکە تا سێ هەفتەی داهاتوو کۆنترۆڵ دەبێت.

عرفانی درێژەی دا: ئەوەی کە لە بڵاو بوونەوەی نەخۆشییەکە ڕۆڵیان هەیە، کەسانی تووش بوون کە ئەبێ بکەونە ژێر چاوەدێری.

ناوبراو زیادی کرد: سەدا ٨٠ خەڵک بە نیشانەی کەمەوە تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن کە ئەبێ وشیاری تەندروستی خۆیان ببن. ئەو کەسانە پێویست ناکات سەردانی ناوەندە دەرمانییەکان بکەن، بەڵکوو بە خواردنی شلە و ئیستراحەت لە ماڵەوە لە ماوەی پێنج بۆ حەوت ڕۆژدا چاک دەبنەوە.

News Code 31302

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =