بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی بە بۆنەی کۆچی دوایی سیامەند ڕەحمان پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
لە ئەو پەیامەدا هاتووە کۆچی دوایی ناوادەی کێش هەڵگری پڕ لە شانازی ئێران، خوالێخۆشبوو سیامەند ڕەحمان، بووە هۆی داخ و پەژارەی زۆر.
حەسەن ڕۆحانی لە درێژەدا نووسیویە: ئەو پاڵەوانە بەڕێزە کە ڕێکۆردی پاڵەوانێتی جیهانی لە بواری کێش هەڵگری کەم ئەندامان شکاند، چەندین جار بووە هۆی بەرز بوونەوەی ئاڵای ئێران لە شوێنە وەرزشییەکان و هەر بەو بۆنەوە لە دڵ و یادەکان دا دەمێنێتەوە.
سەرۆک کۆمار لە درێژەدا نووسی: ئەمن ئەو کارەساتە بە خەڵکی ئێران، کۆمەلگای وەرزشی و بە تایبەتی هەڵبژاردەی کێش هەڵگری کەم ئەندمان، خەڵکی بە شەرەفی ئازەربایجانی ڕۆژاوا و بنەماڵەکەی سەرەخۆشی دەکەم و داوای سەبر و تەندروستی بۆ بەجێماوەکان لە خودای گەورە دەکەم.
بۆچوونی ئێوە