بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر, سەرۆکی لیژنەی وەرزشی کەم ئەندامانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا ڕایگەیاند کە بڕیارە تەرمی سیامەند ڕەحمان هەر ئەمشەو ئەسپاردە بکرێت کە دواتر ئەو هەواڵە ڕەتکرایەوە.
ئەو بەرپرسە وتی: لە بەر مەترسی کرۆنا بڕیار دراوه هەر ئەمشەو کاری ئەسپاردە کردنی تەرمی پاڵەوان سیامەند ئەنجام ببێت تاکوو خەڵک سبەینێ کۆ نەبنەوە و کێشە بۆ کەس ساز نەبێت.
بەڵام دواتر ڕاگەیێندرا کە سبەینێ دووشەمە ۱۲ی ڕەشەمه تەرمەکە بە خاک دەسپێردرێت.
سیامەند ڕەحمان کەمێک پێش ئێستا لەبەر وەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.
بۆچوونی ئێوە