کاردانەوەی دیموکراتەکانی ئەمریکا بە دژایەتی لەگەڵ کڕینی ئاوی قورس لە ئێران

سێناتۆرە دیموکراتەکانی ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا لە دژی پەسندکرانی بوودجەی ئەم وڵاتە بە هۆی ناکۆکی لە سەر کڕینی ئاوی قورس لە ئێران، هەڵوێستیان گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشیتێدپرێس، سێناتۆرەکانی پارتی دیموکرات لە کۆنگرێسی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە دژی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بوودەەی ئەو وڵاتە بە هۆی ناکۆکی لە سەر کڕینەوەی ئاوی قورس لە ئێران وەستان.

کۆماریخوازان دژی کڕینەوەی ئاوی قورس لە ئێرانن. تام کانن ئەندامی پارتی کۆماریخواز پێداچوونەوە و هەموارکردنی ئەو بوودجەیە کە دەبێتە هۆی کڕینی ئاوی قورس لە ئێرانی، ئاراستە کرد.

دیموکراتەکان ئەو پێداچوونە و هەموارکردنەیان وەک حەبێکی ژاراوی خوێندەوە و ڕایانگەیاند کە ئەم پێداچوونەوە لە لایەن ئۆباماوە ڤێتۆ دەکرێت. ئەم مامەڵە کە پلانەکەی رۆژی هەینیی ڕابردوو کۆتایی پێ‌هات یارمەتیی ئێران دەدات ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی ساڵی رابردوو جێبەجێ بکات.

بە هۆی ئەم ناکۆکییە، پڕۆژەی ئاو و وزە نەیتوانی ۶۰ دەنگی پێویست بە دەست بێنێت و بە ۵۰ دەنگی ئەرێنی و ۴۶ دەنگی نەرێنی پێشی پێگیرا. دەوڵەتی ئەمریکا دەڵێت کڕینی ئاوی قورس لە ئێران بە هۆی جێبەجێ کردنی بەرپرسیارێتیی ئەم وڵاتە لە ڕەوتی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بووە.

 

News Code 3129

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =