بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئەڵمانیا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەری سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرگەردانیی زیاتر لە ١٣ هەزار پەنابەر لە سنووری ٢١٢ کیلۆمەتریی یۆنان و تورکیا هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، پەنابەران لە گرووپگەلی سێ هەزار کەسی و شەوانی ساردی سەر سنووری یۆنان دەستەوەستانن و بە چەشنێک کە لادفۆ گویلاوا لە بەرپرسانی باڵای ئەو ڕێکخراوە لە ڕاپۆرتی تایبەتیی لەبارەیان ڕایگەیاند: ژمارەی پەنابەرانێک کە لە رێگەی ساری ئیدرنەوە ڕوویان لە سنوورەکانی یۆنان کردووە، لە شەممە ١١ی ڕەشەممە (١ی مارچ)ەوە ڕوو لە زیاد بوون بووە و ئۆتۆمبیل و پاسگەلێکی زۆر لە ئەستەنبۆڵەوە خۆیان گەیاندۆتە سنوورەکانی دوو وڵات.
ڕاشیگەیاند: زۆربەی پەنابەران پیاوان و تێیاندا بنەماڵە و منداڵێکی زۆریش دەبیندرێ و ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەری خۆراک (فائۆ) خەریکی دابەش کردنی مادەی خۆراکی لە نێوانیاندایە.
بۆچوونی ئێوە