بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەحیا ئال ئێسحاق سەبارەت بە دۆخی هەناردە کردن بۆ عێراق وتی: ڕۆژانە و بە بێ هیچ ڕاگیرانێک بارهەڵگرەکانی ئێران بارەکانیان لە سنوورەکانی تەمرچین، باشماخ، پەروێزخان، شەلەمچە و چەزابە دەبەنە ناو عێراق.
ناوبراو ڤە ڕاگەیاندنی نوێترین ئامار لە چوونی بارهەڵگرە هەناردەییەکان بۆ عێراق وتی: لە سەرەتای مانگی ڕەشەممەوە تا ئێستا ٧٤٩ بارهەڵگر لە سنووری شەلەمچە، ٣٢١ بارهەڵگر لە سنووری چەزابە، ٦٥٩ بارهەڵگر لە سنووری مێهران، ٣٥٥ بارهەڵگر لە سنووری سوومار و ١٢٩ بارهەڵگر لە سنووری خەسرەوی چوونەتە ناو عێراق.
ناوبراو بە دەربڕینی ئەوەی کە دەوڵەتی عێراق لە سنووری مێهران بە بەرپرسانی گۆڕیوە، وتی: داخستنی کاتیی ئەو سنوورەش بە هۆی جێگیر کردنی هێزی نوێ لە ئەو سنوورەیە کە بە زوویی دەکرێتەوە.
بۆچوونی ئێوە