کەیتی کرۆنا لە لوڕرستان بەرهەم هات

بەڕێوەبەری گشتیی شەریکەی میکرۆب‌ئازمای پارس لە لورستان لە دروست کرانی کەیتی نیشاندانی کرۆناڤایرووس لە لایەن ئەو کۆمەڵە زانستییە هەواڵی دا و وتی: تاقیکارییەکان لە سەر نمونەی بالینی ئەو ڤایرووسە سەرکەوتوو بوونە.

عەلی غوڵامی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: ئەم کەیتە بەر لە هاتنی ڤایرووسەکە بۆ ئێران و بە پێی ژێنۆمی کرۆناڤایرووس کە لە بنکە زانیارییەکان دانرابوو، داڕێژراوە. واتە پاژێک لە ژێنۆمی ڤایرووسەکەمان هاوتاسازی و سەنتێز کرد.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە کەیتی کرۆنا بە پێێ ستانداردگەلی جیهانی ئامادەکراوە و داڕێژراوە، وتیشی: لە تاقیکاریی کەیتەکە وەڵامی زۆر باشمان وەرگرتووە.

بەڕێوەبەری گشتیی شەریکەی میکرۆب‌ئازمای پارس لە درێژەدا ڕایگەیاند: بابەتی دروست کردنی کەیتەکەمان بە پارێزگاری و زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی لورستان ڕاگەیاند و ئامادەییمان بۆ بەرهەم هێنانی بەربڵاوی دەربڕی. تەنانەت پاش هاتنی ڤایرووسی کرۆنا بۆ ناو ئێران، کەیتەکەمان لە سەر نمونەیەکی ڤایرووسی کە بە شێوەی RNA لە تاقیکەی ئیمام ڕەزا (دخ)ی ئەراک بە دەست هێنا بوو، تاقی کردەوە و وەڵامی زۆر باشمان لێ وەرگرت.

غوڵامی ئاماژەی بە بانگەشەی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕکابەریی شەریکەکانی بەرهەم هێنەری کەیت لە ناوخۆی وەڵات کرد و ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا ناوەندێکمان لە نەخۆشخانەی شوهەدای عەشایری خوڕەمئاوا وەڕێخستووە و بۆ درێژەی چالاکییەکانمان پێویستمان بە دوو ژوور بۆ وەرگرتنی ژێنۆمی RNA و ئەنجامی تێست و تاقیکاریی هاوکاتە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: رۆژانە دەتوانین ١٥٠ تا ٢٠٠ کەیتی نیشاندانی کرۆنا بەرهەم بهێنین کە هەر کەیتێک دەتوانێ ٥٠ نمونەی نەخۆشی ڕۆماڵ بدا و لەباری تێچووەوە نمونەی بەرهەم هاتوو یەک لە سێی تێچووی کەیتێکە کە وەزارەتی تەندروستی دەیکڕێ و تێچووەکەی نزیکەی ٣ ملیۆن تمەن دابەزیوە.

News Code 31270

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =